ئه‌وقاف داهاتی سه‌رفیتره‌و زه‌كاتی كوردستان ئاشكرا ده‌كات
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی داهاتی سه‌كات و سه‌رفیتره‌ی موسڵمانانه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات و داهاته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: داهاتی سه‌رفیتره‌ی هاوڵاتییانی موسڵمان له هه‌رێمی كوردستان بریتییه له 10 ملیار دیناره‌و ده‌توانرێت سوودی زۆری لێببیندرێت.
له باره‌ی زه‌كاته‌وه وتی: "زه‌كات به چه‌ند بوارێكه‌وه كه پاره‌و ئاڵتوون و گه‌نم و حه‌یوان ده‌گرێته‌وه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هه‌موو موسڵمانێك زه‌كات بدات به‌پێی ئه‌و خه‌مڵاندانانه‌ی خۆم ده‌كاته 20 ملیۆن دۆلار".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌م داهاته ئه‌گه‌ر سندوقێك هه‌بوایه كۆی بكردایه‌ته‌وه و ده‌زگایه‌كی حكومی سه‌رپه‌رشتی بكردایه، دڵنیابن هیچ هه‌ژارێك له كوردستان نه‌ده‌ما".
ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه له خوله‌كانی رابردوودا وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پڕۆژه‌یه‌كی دایه حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكرێت و ده‌زگایه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات دروست بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌ت كاری له‌سه‌ر نه‌كردووه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ‌دا جارێكی دیكه بیرۆكه‌كه ده‌ده‌نه‌وه حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م كابینه‌یه‌دا كاری له‌سه‌ر بكرێت و ده‌زگاكه دابمه‌زرێت.
PM:05:33:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 27436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت