هاوڵاتییەکی مەدەنی بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە گیانی لەدەستدا


وێستگە نیوز-
لە چیای بۆتێ لە دەڤەری بارزان، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، هاوڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵی خەڵکی گوندی پێندرۆی شەهید کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی ناوچەی چیای بۆتێیان کردووە لە دەڤەری بارزانی سەر بە پارێزگای هەولێر و بۆردومانەکە بووەتە هۆی شەهیدبونی هاوڵاتییەک لە سنووری بارزان.

بەپێی زانیارییەکان ئەو هاوڵاتییەی بە بۆردومانەکە شەهیدبووە، ناوی ئەو 'کازم عەلی'ـە و تەمەنی ٥٠ ساڵە، خەڵکی گوندی پێندرۆیە و دانیشتووی شارەدێی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێرە، بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە ڕووی لە ناوچەکە کردووە.

بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی هاوڵاتییەکە، سوپای تورک مۆڵەتی بە بە ٢٠ کەسداوە بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی بچنە چیای بۆتێ.

هــ.ب


PM:02:38:15/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 1356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت