میدیای یه‌كێتی: پێده‌چێت دابه‌شكردنی مووچه زیاتر دوابكه‌وێت
وێستگه نیوز –
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم توانیویه‌تی ته‌نها مووچه‌ی پێنج وه‌زاره‌ت دابه‌شبكات و تائێستا كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه دیارنیه و پێده‌چێت زیاتر دوابكه‌وێت.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "وه‌زاره‌تی دارایی لایه‌نی جێبه‌جێكاره و هه‌ركات پاره هه‌بوو دابه‌شیده‌كات".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "دوو داهات هه‌یه كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابه‌شده‌كرێت، یه‌كه‌م .. گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی فرۆشراوی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، دووه‌م.. ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تی عیراق مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستانی ده‌نێرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕه پاره‌یه‌كیان دوابكه‌وێت دابه‌شكردنی مووچه دواده‌كه‌وێت".
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا، وه‌زاره‌تی دارایی توانیویه‌تی ته‌نها مووچه‌ی پێنج وه‌زاره‌ت دابه‌شبكات".
ده‌شڵێت: "تائێستا كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه دیارنییه و پێده‌چێت زیاتر دوابكه‌وێت".
AM:10:33:14/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 11288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت