رێنمایی بۆ ئەو رۆژووگرانەی گێژدەبن لە رەمەزاندا
هەندێکجار رۆژووگران تووشی سەرئێشە یان گێژبوون دەبن، بەهۆی دابەزینی زۆری پەستانی خوێن یان ئاستی شەکر، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر بەرۆژوو دەبن و لەشیان وشک دەبێتەوە، پلەکانی گەرماش بەرزە.
بۆ ئەوەی تووشی ئەم حاڵەتە نەبیت، پێویستە ئەم رێنماییانە پەیڕەوبکەیت، کە لەلایەن پێگەی rotana بڵاوکراوەتەوە:
1-لەنێوانی ئێوارە و پارشێودا، بڕێکی زۆر ئاو بخۆرەوە، بەڵام لەگەڵ ژەمەکاندا نابێت.
2-پێویستە ئاگاداری جوڵەکانت بیت لە کاتی رۆژوودا، بە نمونە بەشێوەیەکی زۆر خێرا لەسەر کورسییەکەت یان جێگاکەت هەڵمەسە، پێویستە بە ئارامی بێت.
3-لەدوای بەربانگ و خوانی ئێوارە، راستەوخۆ مەخەوە.
4-باشترە شەوانە دوای خوانی ئێوارە دوای دوو کاتژمێر وەرزش بکەیت، یان بەپێ بڕۆیت، بۆ ئەوەی هەرس چالاک بێت و هەست بە ماندووبوون نەکەیت.
5-ئێواران بە هێواشی نان بخۆ و رۆژوو بشکێنە، پێویست ناکات بەخێرای شیرین و شۆربا و ژەمی سەرەکی بخۆیت، دەبێت ئارام بیت، وردە وردە.
6-جوینی خواردنەکان لەسەرخۆ، بەبێ ئەوەی پەلەی تێدابکەیت.
7-گرنگی بە خەو بدە لە کاتی خۆیدا، چونکە نەمانی خەوی شەو هۆکارە بۆ سەرئێشە و گێژبوون.
8-لە کاتێکدا تووشی ئەو حاڵەتە دەبیت، لە نزیکترین کورسی یان جێگای خۆت دانیشە، قاچەکانت بەرز بکەرەوە.
PM:12:34:13/05/2019
ئهم بابهته 1464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت