له‌ هه‌ولێر باوكێك كچه‌كه‌ی خۆی خنكاند


وێستگه‌ نیوز ـ
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، باوکێک کچێکی‌ تەمەن 22 ساڵی خۆی خنکاندووە و وته‌بێژی پۆلیسیش رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ هۆكاری كێشه‌كه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌.


هۆگر عه‌زیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ لە گەڕەکی ئاییندە سیتی کچێکی 22 ساڵ لە لایەن باوکییەوە خنکێندراوە.

وتیشی: "لە دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە باوکەکە دەستگیر کراوە و تەرمی کچەکەش رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە".

وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكراشیكرد: لێکوڵینەوە لەسەر رووداوەکە دەستی پێکردووە بە پێی زانیارییە سەرەتایەکانی پۆلیس هۆکارەکە کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەسەر رووداوەکە پۆلیس کەسێکی دیکەشی دەستگیر کردووە لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

هــ. ر


PM:08:34:07/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 3904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو