كورد له لیژنه‌ی دارایی پۆستێكی وه‌رگرت
وێستگه نیوز ـ
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌ڵبژێدراو ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتیش پۆستی بڕیارده‌ری لیژنه‌كه‌ی وه‌رگرت.
ئه‌مڕۆ شەممە 4ی ئایاری 2019، سه‌رۆك و جێگر‌و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌ڵبژێردران.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیا عیراقییەکان، هه‌ریه‌ك له هه‌یسه‌م جبوری به سه‌رۆكی لیژنه‌كه موسه‌ننا سامه‌رائی وه‌ك جێگر دیاریكران، هاوكات د. ئه‌حمه‌د سه‌فار ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی هه‌ڵبژێردراوە کە پێشتر بە کاتی سەرۆکی لیژنەکە بوو.
هــ. ر
PM:07:52:04/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3024
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت