رانیه..دوو کەس بە تۆمەتی دزی کردن دەستگیرکران
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری راگه‌یاند كه جه‌گی سه‌قفی خانویان دزیووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و دوو تۆمه‌تباره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی نیسانی 2019 لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لە ڕانیە و بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی چوارقوڕنە دوو دەستگیر کراون.
ئاشكراشیكردوه كه تۆمه‌تباره‌كان بە ناوەکانی (ه . م) و ( ت.س) هەردوکیان دانیشتوی ناحیەی چوارقورنەن و تەمەنیان لەسەروی 18 ساڵە و تۆمه‌تبارن بە دزینی جەگی سەقفی خانوو.
راشیگه‌یاندوه كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ڕێکخراوه و دوتار لە بەردەمی پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەش بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە.
PM:10:38:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت