به‌م نزیكانه‌ به‌غداو هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وت كۆده‌بنه‌وه‌

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزیری نەوتی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بەمزووانە هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی سۆمۆوە کۆدەبنەوە.


له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا سامر غەزبان، وەزیری نەوتیی عیراق لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی هەناردەی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە هەرێمی کوردستانەوە رایگەیاند: "سەبارەت بە یاسای بودجەی ساڵی 2019، پابەندییەک هەیە لەسەر هەرێم بە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوت کە بەسۆمۆ ناسراوە، بەجۆرێک سۆمۆ ئەو بڕە نەوتە دەفرۆشێت و داهاتەکەی بۆ بودجەی عیراق دەگەڕێتەوە، تا ئێستا ئەوە نەکراوە و، هیوامان وایە و پلان هەیە و لەسەر هێڵیشن لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو پرسە".

سامر غەزبان وتیشی: "بەمزووانە دیدارێکمان هەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێوشوێنی پێویست لەبارەی جێبەجێکردنی ئەوەی لە بودجەدا بڕیاری لەسەر دراوە".

راشیگه‌یاند: "ئێمە بەهەموو شێوەیەک پابەندی ئەوەین لە یاسای بودجەدا هاتووە، هیچ شتێکیش نییە گفتوگۆی لەسەر بکرێت، تەنیا ئەوە نەبێت یاسای بودجە جێبەجێبکەین".


PM:01:52:25/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو