تەقینەوەیەکی بەهێز سریلانکای هەژاند


 

وێستگە نیوز-
تەقینەوەیەکی دیکەی بەهێز لە کۆڵۆمبۆی پایتەختی سریلانکا رویدا.

ئاژانسی هەواڵى ڕۆیتەرز بەریتانی بڵاویکردووەتەوە "کەمێک لەمەوبەر تەقینەوەیەکی دیکە لە ناو هۆڵی سینەمای سافوی لە کۆلۆمبۆی پایتەختی لە سریلانکا روویداوە".

تا ئێستاش ئاماری قوربانییەکان لەلایەن وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەوە باس نەکراوە.

بەڵام پۆلیسی سریلانکا رایگەیاندوە "تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە چونکە لەشوێنێکی چۆڵدا رویداوە، بەڵام بەهۆی تەقینەوەکەوە باڵەخانەیەک روخاوە".


ئەمەش دەیەمین تەقینەوەیە کە رودەدات لەماوەی ئەم هەفتەیەدا و بەهۆی تەقینەوەکانی رابردوو 359 کەس لە کۆلۆمبۆی سریلانکا گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی یەکشەممە، هەشت هێرشی جیاواز کرایە سەر سێ پارێزگای سریلانکا و دواتریش نۆهەمین تەقینەوە لەرۆژی سێ‌شەممە لە پایتەخت رویدا.

تەقینەوەکان سێ کڵێسایان لە هەریەکە لە شارەکانی کوتشیکادی کۆڵۆمبۆی پایتەخت و هەردوو شاری نگۆمبۆ و باتیکالوا و چەند ئوتیلێکی شاری کۆلۆمبۆی یایتەختیان کردووەتە ئامانج، تەقینەوەکانیش لەکاتێکدا بوە کە پەیڕەوانی ئاینی مەسیحی لەو کڵێسایانەدا سەرقاڵی بەڕێوەبردنی ئاهەنگ و مەراسیمی ئایبنی بون بەبۆنەی جەژنی قیامەوە".

وەزارەتی ناوخۆی سریلانکا رایگەیاندوە "ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی زنجیرە تەقینەوەکانی ئەو وڵاتە بەرزبووەتەوە بۆ 359 کوژراو و زیاتر لە 500 بریندار".

لەنوێترین پێشهاتیشدا رێکخراوی داعش بەرپرسیارییەتی خۆیی لەو تەقینەوانەی ئەو وڵاتە راگەیاند.

بەڵام پۆلیسی سریلانکا باسی لەوە کردوە " کە گروپەکانی "میللەتی ئیبراهیم و  تەوحیدی وەتەنی" بەرپرسیارن لەو هێرشانە".

 

 

هــ. ب


 


AM:08:33:24/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 2716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو