باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی نیسانی 2019 له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ و هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی باران له ناوچه شاخاوییه‌كان.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 15، سلێمانی 12، دهۆك 15، كه‌ركوك 17 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 24ی نیسانی 2019، له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی باران له ناوچه شاخاوییه‌كانی دهۆك.
روونیشیكرده‌وه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 17، سلێمانی 14، دهۆك 17، كه‌ركوك 19 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:10:54:23/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 7796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت