ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌روی هورمز ده‌كات
گەروی هورمز
وێستگه نیوزـ
سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر رێگریی لێ بكرێت گه‌روی هورمز به‌كار بهێنێت، ئه‌وا ئه‌و رێڕه‌وه ئاوییه داده‌خات.
كه‌ناڵی جزیره له‌زاری عه‌می عه‌لی ره‌زا، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی له سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه: ئه‌گه‌ر رێگری له به‌كارهێنانی گه‌روی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بكرێت، ئه‌وا تاران ئه‌و رێڕه‌وه ئاوییه دادهخت.
سه‌باره‌ت به كۆتایی هاتنی واده‌ی لێخۆشبونه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌و وڵاتانه‌ی كه نه‌وتی ئێران ده‌كڕن، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران راشگه‌یاندوه: لێخۆشبونه‌كان به‌رده‌وام بن یان كۆتاییان پێ بێت، هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران ناگاته سفر.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی نیسانی 2019، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند له 2ی ئایاری 2019ه‌وه، هه‌ر وڵاتێك له‌و 8 وڵاته‌ی له كڕینی نه‌وتی ئێران به‌خشرابوو، به‌رده‌وام بێت له كڕینی نه‌وتی ئێران، ده‌بێت روبه‌ڕوی سوكانای ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ببنه‌وه.
كۆشكی سپی له‌زاری تره‌مپ رایگه‌یاندوه كه مەبەست لە بڕیارەکە وەستاندنی هەناردەی نەوتی ئێرانە بە تەواوەتی و نەهێشتی سەرچاوە سەرەکییەکانی ئێرانه، هاوكات لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: "هەر وڵاتێک نەوتی ئێران بکڕێت، سزا دەدرێت".
بهڕێگریكردن له فرۆشتنی نه‌وتی ئێران، بڕی یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه له بازاڕه‌كاندا كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردوه كه نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزببێته‌وه.
بۆ رێگریكردن له كورتهێنانی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا، پۆمپیۆ وتی: "لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانمانی وه‌ك سعودیه و ئیمارات رێککەوتوین تاکو کورتهێنانی بازاڕەکان پڕبکرێنەوە".
له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان كشایه‌وه كه له ساڵی 2015 و له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا واژو كرابوو.
دوای كشانه‌وه‌كه ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له 8 وڵاتی جیهان خۆش بوو تا بۆ ماوه‌ی 6 مانگ به‌رده‌وام بن له كڕینی نه‌وتی ئێران، ئه‌و وڵاتانه‌ش بریتی بوون له: چین و هندستان و ژاپۆن و كۆریای باشور و تایوان و توركیا و ئیتالیا و یۆنان.
PM:11:35:22/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2744
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت