یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی هێرشی كرده‌سه‌ر سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی توركیا، ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند كه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی هێرشی كرده‌سه‌ر سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری ئۆپۆزسیۆن "جه‌هه‌په" ده‌ستگیركراوه و لێدوان وه‌رگرتن له پێنج گومانلێكراوی دیكه‌ش درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی نیسانی 2019، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند كه "یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی هێرشی كرده‌سه‌ر كه‌مال كڵچدارئۆغڵو سه‌رۆكی گشتی پارتی گه‌لی كۆماری ئۆپۆزسیۆن "جه‌هه‌په"، ناوی "ئۆ.س"ه و له سیڤریهیسار ده‌ستگیركراوه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌سه‌ر هه‌مان رووداو پێنج گومانلیكراوی دیكه له فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی شارۆچكه‌ی چوبوك كاره‌كانی ئیفاده وه‌رگرتنیان درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئه‌نقه‌ره راشیگه‌یاند كه "گه‌ڕان و به‌دواداچوون به‌دوای ناسنامه‌ی گومانلێكراوانی دیكه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت له رووداوه‌كه تێوه‌گلابن به هه‌ستیاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 21ی نیسانی 2019، له میانی به‌شداریكردنی له له پرسه‌ی سه‌ربازێكدا له شاری ئه‌نقه‌ره، هێرشكرایه‌سه‌ر كه‌مال كلیچدارئۆغڵو سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری ئۆپۆزسیۆن "جه‌هه‌په".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه دوای ئه‌وه‌ی به‌شداریكرد له پرسه‌ی سه‌ربازێكدا له شارۆچكه‌ی چوبوك له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه په‌لاماری كه‌مال كلیچدارئۆغڵو درا و پاشان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه برایه ماڵێكی ناوچه‌كه
كلیچدارئۆغڵو به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرسه‌ی یه‌نه‌ر كركچی كه له‌میانه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له‌سه‌ر سنووری توركیا-عیراق كوژرابوو، سه‌ردانی چوبوكی كرد.
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی مردوو له مزگه‌وتی ئاككوزولو، گرووپێك سه‌ره‌تا ئیدانه‌ی كلیچدارئۆغڵویان كرد و دواتر به شه‌ق و بۆكس هێرشیان كرده‌سه‌ر.
پاسه‌وانه‌كانی و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌جێ كڵچدارئۆغڵوویان دوورخسته‌وه و بردیانه ماڵێكی ناوچه‌كه.
میدیاكانی توركیا وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه كه تیایادا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی تورك هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په و وته‌ی نه‌شیاوی پێده‌ڵێن.
كلیچدارئۆغڵو دوای رووداوه‌كه وتی: "ده‌زانم كێ له پشت ئه‌م كارانه‌وه‌یه و له رێبازه‌كه‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانم دوورم ناخاته‌وه".
وتیشی: "پێوسته رێز له خوێنی شه‌هیدان بگرین و پێوسته له‌م ساتانه‌دا كاری گه‌مژانه‌ی له‌م شێوه‌یه ئه‌نجام نه‌درێت".
هاوكات پارتی گه‌لی كۆماری له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ته‌ندروستی كه‌مال كلیچدارئۆغڵو باشه و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی پێویستی بۆ ئه‌نجام دراوه.
تا ئێستا هۆكاری پشت ئه‌و هێرشه بۆسه‌ر ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ئۆپۆزسیۆن نه‌زانراوه، به‌ڵام له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا كه تیایدا ئۆپۆزسیۆن توانی شاره‌وانییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌نبوڵ به‌ده‌ستبێنێت، ره‌خنه له پارتی گه‌لی كۆماری گیرا كه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" كردووه كه به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی ناو حكومه‌تی توركیا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌یه كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه به "رێكخراوێكی تیرۆریستی" ناسێنراوه.
PM:06:53:22/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت