فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه
سوپای پاسدارانی ئێران
وێستگه نیوز –
رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، به‌بڕیارێك فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه و جێگره‌كه‌ی له شوێنی دانا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ی نیسانی 2019، عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، لیوا محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانی له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئێران، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، لیوا حسێن سه‌لامی جێگری، وه‌ك فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران ده‌ستنیشان كرد.
له فه‌رمانه‌كه‌دا رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سوپاسگوزاری لیوا محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری ده‌كات به‌رامبه‌ر خزمه‌ته‌كانی وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران كه له 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2007دا ده‌ستبه‌كاربوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
ئه‌م بڕیاره‌ی عه‌لی خامنه‌یی پاش چه‌ند رۆژێك له بڕیاری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پۆلێنكردنی سوپای پاسدارانی ئێران وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستیی دێت
PM:07:27:21/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت