به‌وێنه و ڤیدیۆ... له ئه‌نقه‌ره هێرشكرایه‌سه‌ر سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆن
وێستگه نیوز –
له شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا و له میانی به‌شداریكردنی له پرسه‌ی سه‌ربازێكدا، هێرش كرایه‌سه‌ر سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری ئۆپۆزسیۆن "جه‌هه‌په".
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ی نیسانی 2019، له میانی به‌شداریكردنی له له پرسه‌ی سه‌ربازێكدا له شاری ئه‌نقه‌ره، هێرشكرایه‌سه‌ر كه‌مال كلیچدارئۆغڵو سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری ئۆپۆزسیۆن "جه‌هه‌په".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه دوای ئه‌وه‌ی به‌شداریكرد له پرسه‌ی سه‌ربازێكدا له شارۆچكه‌ی چوبوك له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه په‌لاماری كه‌مال كلیچدارئۆغڵو درا و پاشان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه برایه ماڵێكی ناوچه‌كه
كلیچدارئۆغڵو بەمەبەستی بەشداریكردن لە پرسەی یەنەر كركچی كە لەمیانەی رووبه‌ڕووبوونه‌وه لەگەڵ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" لەسەر سنووری توركیا-عیراق كوژرابوو، سەردانی چوبوكی كرد.
دوای ئەنجامدانی نوێژی مردوو لە مزگەوتی ئاككوزولو، گرووپێک سەرەتا ئیدانه‌ی‌ی كلیچدارئۆغڵویان كرد و دواتر بە شەق و بۆكس هێرشیان كردەسەر.
پاسەوانەكانی و هێزە ئەمنییەكان دەستبەجێ كڵچدارئۆغڵوویان دوورخستەوە و بردیانە ماڵێكی ناوچەكە.
میدیاكانی توركیا وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه كه تیایادا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی تورك هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په و وته‌ی نه‌شیاوی پێده‌ڵێن.
كلیچدارئۆغڵو دوای رووداوه‌كه وتی: "ده‌زانم كێ له پشت ئه‌م كارانه‌وه‌یه و له رێبازه‌كه‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانم دوورم ناخاته‌وه".
وتیشی: "پێوسته رێز له خوێنی شه‌هیدان بگرین و پێوسته له‌م ساتانه‌دا كاری گه‌مژانه‌ی له‌م شێوه‌یه ئه‌نجام نه‌درێت".
هاوكات پارتی گه‌لی كۆماری له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ته‌ندروستی كه‌مال كلیچدارئۆغڵو باشه و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی پێویستی بۆ ئه‌نجام دراوه.
تا ئێستا هۆكاری پشت ئه‌و هێرشه بۆسه‌ر ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ئۆپۆزسیۆن نه‌زانراوه، به‌ڵام له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا كه تیایدا ئۆپۆزسیۆن توانی شاره‌وانییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌نبوڵ به‌ده‌ستبێنێت، ره‌خنه له پارتی گه‌لی كۆماری گیرا كه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" كردووه كه به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی ناو حكومه‌تی توركیا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌یه كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه به "رێكخراوێكی تیرۆریستی" ناسێنراوه.
PM:05:06:21/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 5908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت