مه‌سرور بارزانی سه‌ركۆنه‌ی ھێرشه‌كانی سریلانكای كرد
وێستگه نیوز -
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ھێرشه تیرۆریستیه‌كانی سریلانكای سه‌ركۆنه كرد و رایگه‌یاند كه شه‌ڕی تیرۆریستان ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه و ده‌بێت له هه‌موو شوێنێكی جیهان رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ی نیسانی 2019 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ، پرسه و سه‌ره‌خۆشی گه‌یانده نراجان ئاران سینگا، باڵیۆزی سریلانكا له عیراق.
مه‌سرور بارزانی له په‌یامێكدا له به‌رامبه‌ر هێرشه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری كۆڵۆمبۆی سریلانكا، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوونه قوربانی، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی به باڵیۆزی سریلانكا له عیراق راگه‌یاند و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به په‌له‌شی بۆ برینداران خواست.
له په‌یامه‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند كه "ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه و به‌ئامانجگرتنی خه‌ڵكی سیڤل سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، شه‌ڕی تیرۆریستان ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه و له‌پێناو ئاشتی و ئاسایشی هاووڵاتیانه‌وه".
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ده‌بێت له هه‌موو شوێنێكی جیهان رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه".
بەیانی ئەمڕۆ یەک‌شەممە 21ی نیسانی 2019، کە جەژنی قیامەی مەسیحییەکانە، ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی کرانەسه‌ر چەند کڵێسا و هۆتێلێکی سریلانکا.
بەپێی دواین ئامارەکان، تا ئێستا 8 تەقینەوە ئەنجام دراون و بەهۆی سەرجەم تەقینەوەکانەوە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە 207 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 525 کەسیش برینداربون.
شەش لە هێرشەکان کراونەتە سەر کڵێسا‌ی سانت ئەنتۆنی، لە شاری کۆڵۆمبۆی پایتەخت و کڵێسا‌ی سانت سیباستیان لە شاری نیگومۆبۆ لە باکور و هەروەها کڵێسایەکەی دیکەش لە ناوچەی باتیکاوای ڕۆژهەڵات وڵاتەکە و هێرشی خۆکوژیش کراوەتەسه‌ر سێ هۆتیل، لە شاری کۆڵۆمبۆ.
هاوکات بەپێی نوێترین پێشهاتەکان دوو تەقینەوەی نوێ رویداوە کە ژمارەی قوربانییەکانی بەرز کردووەتەوە.
لەنوێترین لێدوانیشدا وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە رایگەینادوە "هێرشەکان تیرۆرستین".
وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەشداوە "حەوت کەسمان دەستگیرکردوە کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی هێرشە تیرۆرستییەکان"، لەلایەن حکومەتی سریلانکاوە باری نائاسایی لە تەواوی وڵاتەکە راگەیاندراوە.
PM:04:51:21/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت