کەمپینێک بۆ لەسێدارەدانی باندە تاوانکارە مەترسیدارەکەی سلێمانی راگەیاندرا
وێستگە نیوز-
لە سلێمانی کەمپەینێک بۆ لە سێدارەدانی ئەو باندە تاوانکارییە راگەیاندرا کە تاریقی بەقاڵ و مەریوان دارایان کوشت.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری سلێمانی کەمپەینێکی واژۆ کۆکردنەوە بۆ داواکردنی سەپاندنی سزای لە سێدارەدان بەسەر باندی بکوژەکانی تاریقی بەقاڵ و مەریوان دارا راگەیەنرا.
کەمپەینەکە لەلایەن خانەوادەی تاریق-ی بەقال و مەریوان دارا-وە رێکخراوە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن، واژۆی کەمپەینەکەیان بکەن بە مەبەستی سەپاندنی سزا بەسەر ئەندامانی ئەو باندەدا.
ئەو دوو بنەماڵەیە رایانگەیاندوە "دەبێت سزای ئەوکەسانە بدرێت و لە سێدارە بدرێن و نابێت بۆ چەند ساڵێک سزابدرێن و دواتر بهێندرێنە دەرەوە و تاوانی دیکە ئەنجام بدەن".
کەمپەینەکە لە بەردەم دوکانەکەی تاریق-ی بەقاڵ، بەردەرکی سەرا، بەردەم باخی گشتی و کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی بەڕیوەدەچێت و ئەمڕۆ یەکشەممە و سبەی دوشەممە بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی ٧ی نیسانی ٢٠١٩ له گهڕهكی قولەرەیسی شاری سلێمانی بهڕێوبهرایهتی ئاسایشی سلێمانی له ڕێگهی میدیاكانهوه باندێكی تاوانكاری مهترسیداری گهورهی ئاشكراكرد، کە ئهو بانده لهچوار كهس پێكهاتوون كه تۆمهتبارن به ئهنجامدانی چەندین تاوانی، كوشتن و ڕفاندن، ههڵخهڵهتاندن، دزینی ئۆتۆمبێل و دهستدرێژیكردنه سهر ژنان.
هــ. ب
PM:01:43:21/04/2019
ئهم بابهته 3788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت