وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی باران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی نیسانی 2019 له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی باران لەکات و شوێنی جیا و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بارانەکە زیاتر دەبێت و هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 21، سلێمانی 20، دهۆك 19، كه‌ركوك 23 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 18ی نیسانی 2019، له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوكنیمچەهەور بۆ پەڵە هەور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمە باران لەکات و شوێنی جیا.
روونیشیكرده‌وه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 23، سلێمانی 21، دهۆك 21، كه‌ركوك 25 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:10:31:17/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 8940
جار خوێنراوه‌ته‌وه