حكومه‌تی هه‌رێم رۆژێك پشووی راگه‌یاند
وێستگه نیوز - وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی چارشه‌مبا سوور رۆژی چوارشه‌ممه له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته پشووی فه‌رمی.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی چارشه‌مبا سوور گه‌رمترین پیرۆزبایی له خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی ده‌كه‌ین، به‌و هیوایه‌ی ئه‌و جه‌ژنه ببێته مایه‌ی پته‌وتركردنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی گه‌له‌كه‌مان".
سه‌فین دزه‌یی ده‌ڵێت: "به‌م بۆنه‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین، رۆژی چوار شه‌ممه 2019/4/17 له سه‌رجه‌م دام وده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته پشووی فه‌رمی".
به‌پێی رۆژژمێری خۆرهه‌ڵاتی، چوارشه‌ممه‌ی سور رێكه‌وتی سێیه‌م چوارشه‌ممه‌ی مانگی نیسان ده‌كات كه سه‌ری ساڵی ئێزدییه‌كانه، ئه‌و بۆنه‌یه‌ش كاتێكی دیاریكراوی نییه، به‌ڵكو به‌نده به له دایكبونی سروشت و سه‌ره‌تا و نوێبونه‌وه‌ی ژیان و كۆتاییهاتنی زستانێكی سه‌خت.
جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزدی په‌یوه‌ندیشی به شارستانیه‌تی كۆنی میزۆپۆتامیاوه هه‌یه و تیایدا چالاكیی ئاینیی له په‌رستگای لالش و سه‌رجه‌م ناوچه ئێزدیه‌كان رێكده‌خرێت، ئه‌مه جگه له بۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌هه‌نگگێڕان و قوربانیكردن.
ئێزدییه‌كان له مانگی نیساندا سروشت پیرۆز راده‌گرن و له‌و مانگه‌دا زه‌وی ناكێڵن و هاوسه‌رگیریشی تێدا ناكه‌ن، چونكه له فه‌لسه‌فه‌ی ئێزدی‌دا واهاتووه كه مانگی نیسان خۆی بوكی سروشته.
PM:05:31:15/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 50256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت