قائیقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان لەکڕینی ئەم جۆرە ئاوانە
وێستگە نیوز-
به‌هۆی زوو تێكچونی پێكهاته‌كه‌ی، لەبارەی ئاوی له‌ده‌به‌نراوه‌وه هۆشداری دەدرێت و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌رتیشكی خۆر نه‌كڕن.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی تیشكی خۆره‌وه کارلێک کردن لەنێوان ده‌به‌ی پلاستیك و ئه‌و ئاوه‌ی بۆ خواردنەوە تێی دەکەن، پێكهاته‌كه زوو ده‌گۆڕێت شیاوی خواردنه‌وه‌ی نامێنێت بۆیه لیژنە هاوبەشەکان ئاگاداری سەرجەم کارگەکانی کردۆتەوە لەکاتی گواستنەوەیدا ئاوی له‌ده‌به‌نراو بەتەواوی داپۆشراوبن و دوربن له تیشکی خۆر".
گۆران قادر ئاماژەی بەوەدا "بەهاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان، لیژنە هاوبەشەکان رێگری لەو بارهەڵگرانە دەکات به سەردانە پۆشراوی له‌كارگه‌كان یاخود له كۆگاكانی عه‌مباركردنه‌وه ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو دەگوازنەوە بۆ بازاڕ و چێشتخانەو مارکێتەکان، دەست بەسەر ئوتۆمبیله‌كه‌یاندا دەگیرێت".
گۆران قادر وتیشی "پێشتر دوکان و مارکێتەکان ئاگادار کراونەتەوە نابێت خواردن و خواردنەوەکان لەبەر تیشکی خۆر دابنرێت یاخود عه‌مبار بكرێت، بەهەمان شێوە بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو لەبەرئەوەی پێش وادەی بەسەرچونیان زوو خراپ دەبن و زیان بۆسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکەن".
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی وتیشی "هەر کارگە، بارهەڵگر، مارکێت و شوێنێک پابەند نەبێت و ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو لە بەرتیشکی خۆر دابنێت بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه رێکاری یاسایی پێویست بەرامبەریان دەگیرێتە بەر".
سەرۆکی لیژنەهاوبەشەکان داوا لە هاوڵاتیان دەكات؛ لەكاتی كڕینی ئاوی خواردنەوەدا شوێنێك ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراوی لەبەر تیشكی خۆر دانابوو لێی نەكڕن، تەنها لەو شوێنانه ئاوی خواردنەوەی له‌ده‌به‌نراو بكڕن دورله‌تیشكی خۆر و شوێنی تایبەت دایانناوە.
هــ. ب
PM:01:59:15/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 10060
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت