فهیسبوك و ئینستاگرام و وهتس ئهپ لهكاركهوتن
وێستگه نیوز ـ
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبوک و واتسئەپ و ئینیستاگرام لە کارکردن وەستاون و تائێستاش هۆکاری وەستانەکەیان نەزانراوە.
بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان ماوەی نزیکەی کاتژمێرێکە ئەو تۆڕانە لە سەرانسەری جیهاندا لەکارکەوتوون و تائێستاش بەڕێوەبەرایەتی ئەو تۆڕانە هیچ لێدوانێکیان لەسەر هۆکاری لەکارکەوتنیان نەداوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە مانگی پێشووش ماڵپەڕ و ئەپی فەیسبوک بۆ هەندێک بەکارهێنەر لەکارکەوت، کۆمپانیای فەیسبوکیش لە تویتەر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد کێشەکە پەیوەندی بە هێرشی ئەلکترۆنییەوە نییە.
PM:02:32:14/04/2019
ئهم بابهته 3588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت