دەڵێت: من مه‌هدی مونته‌زیرم
وێستگه نیوزـ
خانمه گۆرانیبێژێكی تونسی كه یه‌كێكیش بوو له به‌شداربووه‌كانی وه‌رزی پێنجه‌می كێبڕكێی "ستار ئه‌كادیمی" له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا وتی: "من مه‌هدی مونته‌زیرم"، به‌وه‌ش هه‌رایه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نایه‌وه.
ئیمان عه‌میری، خانمه گۆرانیبێژی تونسی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه و وتی: "من مه‌هدیی مونته‌زیرم"، واته مه‌هدیی چاوه‌ڕوانكراو ( ئه‌و كه‌سه‌ی كه به هاتنی بۆ دنیا قیامه‌ت دێت و ژیان و دنیا كۆتایی دێت و ئیتر ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایی ئیسلام ده‌كات).
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئیمان وتویه‌تی: "سروشێكی خوداییم به په‌یامێكی ئاشتی له‌پێناو یه‌كتا په‌رستیدا بۆ هاتووه".
ئه‌م قسه‌یه‌ی عه‌میری، ره‌خنه و توانجێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و هه‌ندێك له هه‌وادارانی به‌وه وه‌سفیانكرد كه نه‌خۆشیی ده‌رونیی هه‌یه و پێویستی به چاره‌سه‌ره و هەندێکش بە "کافر" لەقەڵەمیاندا، دواتریش ئه‌و خانمه ڤیدیۆكانی له هه‌ژماری خۆی سڕییه‌وه كه نزیكه‌ی 400 هه‌زار فۆڵۆوه‌ری هه‌یه، دوای سڕینهوهكهش چه‌ند وانه‌یه‌كی ئایینی پۆست كرد كه تایبه‌تن به‌و چیرۆكانه‌ی له كتێی په‌یمانی كۆنی مه‌سیحییه‌كاندا هاتووه.
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ئیمان عه‌میری له وه‌رزی 2008ی به‌رنامه‌ی ستار ئه‌كادیمی بوو و هه‌ر له قۆناغه‌كانی یه‌كه‌می ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا نه‌یتوانی سه‌ربكه‌وێت و له به‌رنامه‌كه چووه ده‌ره‌وه، دواتر ئیمان تا ساڵی 2013 له كایه‌ی هونه‌ری دووركه‌وته‌وه و له‌و ساڵه‌دا كلیپێكی به‌ناوی "فی حیاتی" بڵاوكرده‌وه و ئه‌وه‌ش له‌دوای گۆرانیی "من زمان"، دووه‌م كاری هونه‌ریی ئه‌و خانمه بوو.
له به‌رنامه‌كه‌دا ئیمان به "كارداشیانی عه‌ره‌ب" ناوی ده‌ركردبوو، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر لێكچونی له شێوازی جه‌سته و روخساریدا به كارداشیان، ئیمان به‌م ساڵانه‌ی دوایی زیاتر سه‌ردانی قاهیره و دوبه‌ی ده‌كات و له فیملێكیشدا به‌ناوی "خگیب مراتی" وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زمونی نواندن به‌شداریی كردوه.
PM:06:14:13/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 16912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت