له‌م ناوچه‌یه سبه‌ی كرایه پشووی قوتابخانه‌كان
وێستگه نیوز -
قایمقامیه‌تی كه‌لار رایگه‌یاند كه به‌هۆی مه‌ترسی بارانی به‌هێز و لافاو سبه‌ی دووشه‌ممه بۆ قوتابخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار پشووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند كه "سبه‌ی پشوه بۆ قوتابخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "به‌هۆی مه‌ترسی بارانی به‌هێزو لافاو، به بڕیاری قایمقامی كه‌لارو به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار سبه‌ی بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له سنووری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار پشووی فه‌رمییه".
ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه دێت كه پێشتریش قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه به پێی پێشبینیه‌كان له‌مشه‌ودا ئه‌گه‌ری باران بارینی به‌هێز له ئارادایه و داوایان لێده‌كات ئاگادار و به ئاگابن.
PM:09:26:24/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 15416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت