هاتووچۆی گه‌رمیان له‌سه‌ر دوو وێنه روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان ره‌تیده‌كاته‌وه كه ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله‌ی وێنه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه بۆ كاروباری تایبه‌تی به‌كارهێنراون، سه‌ر به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه بن.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه "سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی وێنه‌ی دووئۆتۆمبێلی حكومی و ناوهێنانی وه‌ك ئۆتۆمبێلی هاتووچۆی گه‌رمیان به‌پێویستی ئه‌زانین روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوبكه‌ینه‌وه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "هاتووچۆی گه‌رمیان دوورونزیك په‌یوه‌ندی به‌و وێنانه‌وه نییه و هیچكام له‌وئۆتۆمبێلانه كه وێنه گیراون ئۆتۆمبێلی هاتووچۆی گه‌رمیان نین، وێنه‌ی یه‌كه‌میان وێنه‌ی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا پیكابه و هاتووجۆی گه‌رمیان تائێستا له‌وجۆره ئۆتۆمبێله‌ی نییه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "هه‌رچی وێنه‌ی دووه‌میشه ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بدرێت تابلۆكه‌ی له‌ڕووی ئه‌ندازه‌ییه‌وه باریكه، ئاشكرایه تابلۆی ئۆتۆمبێلكانی هاتووچۆی گه‌رمیان تابلۆی ره‌سمین و هێنده‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نییه".
هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "بۆیه به‌پێویستی ئه‌زانین كه بۆ هاولاتیان و ڕاگه‌یاندكاران ڕوونی بكه‌ینه‌وه كه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه دورو نزیك په‌یوه‌ندی به هاتووجۆی گه‌رمیانه‌وه نییه، بۆیه داواكارین به‌وردی دیقه‌تی هه‌روێنه و هه‌واڵێك بده‌ن پێش بڵاو بوونه‌وه".
AM:08:48:23/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 18464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت