به‌رپرسانی هه‌رێم هاوخه‌می خۆیان بۆ قوربانییانی رووداوه‌كه‌ی موسڵ راگه‌یاند
ساتی ژێرئاوکەوتنی یەختەکە
وێستگه نیوز –
به‌رپرسانی حكومی و حزبی هه‌رێمی كوردستان هاوخه‌می خۆیان بۆ قوربانییانی رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی یه‌ختێك به ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتییه‌وه له موسڵ راگه‌یاند هاوكاری و پشتیوانییه‌كی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ لێقه‌وماوان ده‌ربڕی.
به‌بۆنه‌ی ژێرئاوكه‌وتنی یه‌ختێك له شاری موسڵ كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا،هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمان په‌یامی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌مییان راگه‌یاند.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی موسڵ كرد و هه‌موو هاوكاری و پشتیوانییه‌كی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ لێقه‌وماوان نیشان دا.
له په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووه "ئه‌وپه‌ڕی هاوده‌ردی و هاوخه‌میی قووڵی خۆمان بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری قوربانیانی ڕووداوی ناخهه‌ژێنی ئه‌مڕۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له ڕووباری دیجله‌دا له مووسڵ ده‌رده‌بڕین. پرسه و سه‌ره‌خۆشییان لێده‌كه‌ین و له‌م كاته سه‌خت و به‌ئازاره‌دا له‌گه‌ڵیانین. خوای گه‌وره دڵنه‌وایی و ئارامییان پێ ببه‌خشێت و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ ڕزگاربووان ده‌خوازین. هیوادارین ڕووداوی دڵته‌زێنی وا دووباره قه‌ت نه‌بنه‌وه".
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: "هه‌ر له ساتی یه‌كه‌می ڕووداوه‌كه‌وه له نزیكه‌وه چاودێریی دۆخه‌كه و پێشهاته‌كان ده‌كه‌ین، هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌كراون و له ئاماده‌باشیی ته‌واودان بۆ هه‌موو پشتیوانی و هاوكارییه‌ك، نه‌خۆشخانه و به‌شه‌كانی فریاكه‌وتنیش له هه‌رێمی كوردستان له پێشوازیی لێقه‌وماواندان".
هاوكات قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه "به‌داخه‌وه، ئه‌مڕۆ له‌سه‌رووبه‌ندی ئاھه‌نگ گێڕان به جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆز و به‌ھار، له شاری موسڵ، ده‌یان ھاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا به‌ھۆكاری نوقمبوونیان له ئاوی دیجله، كه له‌نێو قوربانییه‌كانیش ژن و منداڵێكی زۆری تێدایه، لێره‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان بۆ گه‌لانی عێراق به‌گشتی و كه‌سوكاری قوربانیان به‌تایبه‌ت ده‌نێرین و ھیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كانی رووداوه‌كه ده‌خوازم".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ھه‌رێم ده‌كه‌م كه ھه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكه‌ن بۆ ھاوكاری كردنی برینداره‌كان و ده‌رھێنانی ته‌رمی قوربانیان..".
لای خۆیه‌وه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه "به‌داخێكی زۆره‌وه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه 2019/3/21 له ئاكامی نقومبوونی به‌له‌مێك له ڕووباری دیجله له شاری موسڵ ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان بوونه‌ته قوربانی".
مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت: "به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆم ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه و دانیشتوانی شاری موسڵ ده‌كه‌م. له خودای گه‌وره داواكارم سه‌بر و ئارامی به كه‌سوكاری گیانله‌ده‌ستدراوان ببه‌خشێت و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران و دۆزینه‌وه‌ی ونبووان ده‌خوازم".
كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش له په‌یامێكدا به‌وبۆنه‌یه‌وه وتی: "زۆر به‌داخه‌وه، ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م ڕۆژی به‌هارو له‌ساتی ده‌ربڕینی خۆشی و شادی هاونیشتمانیان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردییه‌وه، هه‌واڵی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له ڕووباری دیجله له‌شاری موسڵ هه‌موومانی خه‌مبار و دڵته‌نگ كرد".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "هاوخه‌می قووڵی خۆم ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌م ڕووداوه نه‌خوازراوه ده‌كه‌م و هیواخوازم خوای گه‌وره سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات و ڕووداوی جه‌رگبڕی له‌م شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه".
كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی راشیگه‌یاند كه "وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماده‌یی ته‌واوی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی كه‌سوكاریان و بریندارانی ئه‌م ڕووداوه جه‌رگبڕه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئازاری 2019 له دوورگه‌ی گه‌شتیاری ناوچه‌ی غاباتی شاری موسڵ له‌سه‌ر رووباری دیجله یه‌ختێك به ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتییه‌وه ژێرئاوكه‌وت.
دواتر وه‌زارتی ناوخۆی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌ی موسڵه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 71 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و 55 كه‌سیش رزگاركراون.
ئه‌مشه‌ویش عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له بارودۆخه‌كه گه‌یشته شاری موسڵ و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا راگه‌یاند.
PM:10:25:21/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت