سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ماته‌مینی گشتی راگه‌یاند
وێستگه نیوز –
به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ورده‌كاری رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی یه‌ختێك له دوورگه‌ی گه‌شتیاری شاری موسڵ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گه‌یشته ئه‌و شاره و ماته‌مینی گشتی راگه‌یاند.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی گه‌یشته شاری موسڵ به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ورده‌كاری رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی یه‌ختێك له دوورگه‌ی گه‌شتیاری شاره‌كه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دوای گه‌یشتنی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه‌كه كرد و به‌وبۆنه‌یه‌وه ماوەی سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا راگه‌یاند.
پێشتریش عه‌بدولمه‌هدی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داوای كرد، به مه‌به‌ستی ده‌رخستنی هۆكاری رووداوه‌كه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له له رووداوه‌كه‌ی موسڵ بكرێت و راپۆرتێكی ئاراسته بكرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئازاری 2019 له دوورگه‌ی گه‌شتیاری ناوچه‌ی غاباتی شاری موسڵ له‌سه‌ر رووباری دیجله یه‌ختێك به ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتییه‌وه ژێرئاوكه‌وت.
دواتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی یه‌خته‌كه 71 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه 55 كه‌س رزگار كراون و كه ژماره‌یه‌كیان منداڵن.
PM:09:39:21/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت