كه‌ش و هه‌وای دووه‌م رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و له دوای نیوه‌رۆ ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور و ئه‌گه‌ری بارانبارین له ناوچه شاخاویه‌كانی دهۆك هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ئێستا ئاسمان ساماڵه له زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پله‌ی گه‌رمی تۆماركراوی هه‌ولێر 13، سلێمانی 13، دهۆك 12، كه‌ركوك 14 و هه‌ڵه‌بجه 13 پله‌ی سه‌دییه".
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "سبه‌ی 22-3-2019 رۆژی هه‌ینی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه "له دوای نیوه‌ڕۆ ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور و له هه‌ندێ كات ئه‌گه‌ری بارینی باران هه‌یه به تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك".
PM:09:23:21/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 11772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت