سبه‌ینێ یه‌كێتی و پارتی له سلێمانی كۆده‌بنه‌وه
وێستگه نیوزـ
بڕیاره سبەینێ سێشه‌ممه 19ی ئازاری 2019، وه‌فدی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی کۆببنەوە.
میدیاكانی سه‌ربه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویانكرده‌وه، مەبەستی کۆبوونەوەكه تاوتوێكردنی پرسی پێکهێنانی حکومەتە و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی وردەکارییەکانی پشکی یەکێتی لە کابینەی نۆیەمی حکومەت دەکرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه لە کۆبوونەوەی رابردووی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی بڕیاردرا لیژنەکانی دانوستاندن درێژە بە گفتوگۆکانیان بدەن، هاوكات هەردوولا دوو وه‌فدی نوێیان بۆ گفتوگۆکانی نێوانیان پێکهێناوە.
PM:08:43:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت