تیمی ئه‌ندازیاریی نه‌وه‌ی نوێ: سبه‌ینێ ده‌ست به چاككردنی رێگای سماقوڵی ده‌كه‌ین
رێگای سماقوڵی
تیمی ئه‌ندازیاریی نه‌وه‌ی نوێ گه‌یشتنه سماقوڵی و رایانگه‌یاند، سبه‌ینێ ده‌ست به چاككردنی رێگاكه ده‌كه‌ن.
ئارام سابیر ئه‌ندامی تیمه‌كه به ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند، سبه‌ینێ كاتژمێر حه‌وت ده‌ست به كاركردن ده‌كه‌ن له رێگاكه‌دا و له‌و كاته‌ی دامانناوه ته‌واوی ده‌كه‌ن و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوون.
وتیشی، ئه‌مڕۆ پێداویستییه‌كان ده‌گات به شوێنه‌كه و كه‌متر له‌و ماوه‌یه‌ش كه دیاری كراوه ته‌واوی ده‌كه‌ین.
داواشی كرد، هاوڵاتیان ئه‌و ١٢ كاتژمێره هاوكاریان بن و رێگاكه به‌كارنه‌هێنن.
ئه‌ندازیاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌رچه‌نده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ڵێن سبه‌ینێ كار له رێگاكه‌دا ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌وان سورن له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆیان و سبه‌ینێ ده‌ست به كاركردن ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ته‌نها داواكارییان له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌وه‌یه كه مه‌فره‌زه‌ی پۆلیسی هاتوچۆ دابنرێت له‌و رێگایه‌ی كه دێته‌وه سه‌ر ئه‌م رێگایه به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌شی به‌ڕێوه‌به‌ری چاككردن و پاراستنی رێگاوبانی هه‌ولێر كه رایگه‌یاندبوو سبه‌ینێ ده‌ستده‌كه‌ن به كاركردن له رێگاكه‌دا وتی، ده‌بێت ئه‌م كاره سه‌د له سه‌د ته‌واو بكرێت و ئێمه‌ش به‌ڵێنی خۆمان ده‌به‌ینه سه‌ر، سبه‌ینێ ته‌واوی ده‌كه‌ین و په‌یوه‌ندیمان به به‌ڵێنی حكومه‌ته‌وه نییه.
شاسوار عەبدولواحید لە پەیجى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک نووسیویەتى، "دوو سبەی سێشەممە خۆم (وەک ئەندازیارێک) لەگەڵ تیمێکی خۆماندا دەچینە ئەوێ و لە ٧ ی بەیانی تا ٧ ی ئێوارە رێگاکە چارەسەر دەکەین".
ڕوونیشیکردووەتەوە، "لە بری ئەوی بڵێن دوو ملیۆن دۆلاری تێ دەچێت، ئێمە بە دوو دەفتەر(٢٠ هەزار دۆلار) چاکی دەکەین و خۆشمان پارەکەی دەدەین".
ئاماژەى بەوەشکردووە، بیرۆکەکە هی خۆیەتى وەک ئەندازیارێک و بەرپرسیشە بەرامبەری، داواشیکردووە، ڕێگرى لێ نەکرێت.
PM:04:11:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت