وێستگه نیوز ـ سالار حاجی عه‌لی
ماڵپه‌ره‌كانی تایبه‌ت به پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وای عیراق و هه‌رێمی كوردستان پێشبینیه‌كانیان بۆ رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌شیان به هاتنی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی بارانبارین داوه.
وه‌ك له پێشبینیه‌كاندا هاتووه، رۆژی 20ی مانگ كه بۆ ئێواره‌كه‌ی ئاگری نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه، ئاسمان ساماڵه و ئەگەری دروست بوونی پەڵە هەوری جیا جیا هەیە لە بەر ئەوەی پلەی گەرما بەرزوو نزم دەکات.
هه‌رچی سه‌باره‌ت به رۆژی 21ی مانگه كه ده‌كاته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز، خه‌ڵكی روو له سه‌یرانگه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ده‌ربڕینی خۆشییه‌كانیان، ئاسمان ساماڵه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كزه‌بایه‌ك له باكووره‌وه.
هه‌روه‌ك رۆژی 22ی مانگ، كه ده‌كاته دووه‌م رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز، ئاسمان ساماڵ و نیمچه هه‌وره و ئه‌گه‌ری نمه باران هه‌یه له ناوچه كوێستانییه‌كان.
له پێشبینیه‌كاندا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، رۆژی 23ی مانگ كه ده‌كاته كۆتا رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی زۆر چڕدایە لە هەر دوو دەریا، دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سورەوە تاڕادەیەک گونجاو نییە بۆ گەشت و سەیران، به‌وپێیه‌ی بارانبارین لە زۆر بەی ناوچەکان دەستپێده‌كات.
هــ. ر
AM:08:41:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 30196
جار خوێنراوه‌ته‌وه