نادیە موراد: ئێزدییەکان رووبەرووی غەدر و ناپاكی بونەوە


وێستگەنیوز-

باڵیۆزی نیەتپاكی نەتەوە یەكگرتووەكان و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵ ڕایدەگەێنێت "ئێزدییەکان رووبەرووی غەدر و ناپاكی بونەوە".


نادیە موراد باڵیۆزی نیەتپاكی نەتەوە یەكگرتووەكان و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵ لەكاتی پێشكەشكردنی وتەیەكیدا لەگوندی كۆجۆی سەر بە قەزای شنگال لەكاتی هەڵدانەوەی یەكەم گۆڕی بەكۆـەڵی ئیزیدییەكان لەشنگال ڕایگەیاند "ئەوەی بەسەرمان هات كۆمەڵكوژیی بوو ، وەك پێكهاتەی ئیزیدی تووشی غەدر و ناپاكی هاتین".

نادیە موراد ئاماژەی بەوەدا "لەسەر ئەوەی هەردوو حكومەتی بەغدا و هەرێمیش لەكاتی هێرشی داعش بۆسەریان وەك پێویست بەئەركی خۆیان هەڵنەستاون لە پاریزگاری لێكردنیان".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ لەگوندی كۆجۆی سەر بە قەزای شنگال پرۆسەی هەڵدانەوەی یەكەم گۆڕی بەكۆمەڵی ئیزیدییەكان لەژێر چاودێریی حكومەتی عێراق دەستیپێكرد، كە رووفاتی دەیان لەو هاوڵاتییە ئیزیدییانەی تێدایە، كە بەدەستی چەكدارەكانی ڕێكخراوی داعش كوژراون .
هــ. ب


PM:03:25:15/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو