بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عیراق لە دهۆک گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز-

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عیراق لەڕوداوێکدا لەشاری دهۆک گیانی لەدەستدا.

شەوی ڕابردو عیزەت تۆفیق جەعفەرسەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق لەشاری لەدهۆك بەڕوداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆش هەینی دەستەى دەستپاکی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە "سەرۆکى دەستەکە دوای ئەوەی لە شاری دهۆک توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".

عیزەت تۆفیق جەعفەر ساڵی ١٩٧٠ لەشاری موسڵ لەخێزانێکی کورد لەدایک بوە و  بەکالۆریۆس و دیبۆمی باڵای لە یاسادا هەبوە و ماوەی ٢٦ ساڵ خزمەتی کردوە لە چەند بەشێکی گرنگی دادگاکانی عێراق و هەروەها لەساڵی ٢٠٠٨ەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێک داواکاری گشتی دهۆک بوە و دوا پۆستیشی لە ڕۆژی ٥ی تەمموزی ساڵی ڕابردوەوە وەرگرتوە کە سەرۆکی دەستی دەست پاکی عیراق بو.

هــ. ب


 


AM:08:42:15/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 4488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت