دەستڕێژی گولە لە دوو مزگەوت کرا و چەند کەسێک کوژراون و برینداربون


وێستگەنیوز-

چەند چەکدارێک دەسترێژی گولەیان لە دوو مزگەوت کردوە لە نیوزلەنەدا و بەهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی میدیاکانی نیوزلەندا بڵاویانکردەوە "لە شاری کرایست تشیرش چەند کەسێکی نەناسراو لە ناو دوو مزگەوتدا دەستڕێژی گولـلەیان لە نوێژخوێنان کردووە بەو هۆیەوە چەند کەسێک کوژراون و برینداربون".

 

میدیاکان ئاماژەیان بەوەداوە "تا ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئاماری کوژراو و بریندارەکانی بڵاونەکراوەتەوە و بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە کردن لەڕوداوەکە".

میدیاکان باسیان لەوەشکردوە "ئەو دوو مزگەوتەی تەقەی تێدا کراوە لە دوو شوێنی جیاوازی ئەو شارەدابوون و بەڵام لە یەک کاتدا ڕووداوەکە ڕوویداوە".


 

هــ. ب

 


AM:08:42:15/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 3700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو