عیراق و ئێران رسوماتی ڤیزای سه‌ر وڵاته‌كانیان هه‌ڵگرت
عادل عەبدولمەهدی و حەسەن روحانی
وێستگه نیوزـ
هه‌ردوو حكومه‌تی ئێران و عیراق رێككه‌وتن لەسەر ئەوەی رسوماتی پێدانی ڤیزا به هاوڵاتیانی هه‌ردوو وڵات هه‌ڵبگرن و بڕیارەکەش لە مانگی داهاتوەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنا-ی ئێران بڵاویكرده‌وه كه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، حه‌سه‌ن روحانی هه‌ڵگرتنی رسوماتی ڤیزانی نێوان عیراق و ئێرانی راگه‌یاندوه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆكی كۆماری ئێران پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردووه هاوڵاتیانی هه‌ردوو وڵات به‌بێ ڤیزا بتوانن سه‌ردان بكه‌ن، به‌ڵام لایه‌نی عیراقی پێی باش بووه وه‌رگرتنی ڤیزا هه‌ر بمێنێته‌وه به‌ڵام رسوماتی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت.
هاوكات میدیاكانی عیراق له‌اری په‌روێز ئیسماعیلی، یاریده‌رده‌ی سه‌رۆكی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران بڵاویانكردوه‌ته‌وه كه له مانگی داهاتوه‌وه بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت و گه‌شتیارانی عیراق و ئێران ده‌توانن به‌بێ وه‌رگرتنی رسومات ڤیزا وه‌ربگرن.
سه‌رله‌به‌یاننیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی ئازاری 2019، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و له‌لایه‌ن د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشوازیی لێكرا.
له‌وه‌ته‌ی روحانی پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئێرانی وه‌رگرتوه، ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانه كه به‌فه‌رمی بۆ عیراقی ئه‌نجام بدات.
PM:11:07:11/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 7360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت