هەوڵ دەدرێت به‌نزین بکرێتەوە بە پسووڵە و نرخەکەشی هه‌رزان بکرێت


وێستگه‌ نیوز-
سەرۆکی سه‌ندیكای شۆفێران رایده‌گه‌یه‌نێت كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین هه‌رزانبكرێت و لەرێی پسوڵەی تایبەته‌وه‌ دابه‌شبكرێت.


جەلال ئەبوبەكر، سەرۆكی سەندیكای شۆفێرانی سلێمانی رایگەیاند: "ئەو بڕیارەی پێشتر بۆ قەدەغەكردنی كاری شۆفێری تاكسی لە كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ و بەشێك لە فەرمانبەران دەركراوە، هیچ گۆڕانكارییەكی تیادا نەكراوەو جێبەجێ دەكرێت".

وتیش: "لە ئەگەری جێبەجێكردنی بڕیارەكه، وەك سەندیكای شۆفێران، هەوڵدەدەین بەنزین بە نرخێكی هەرزانتر بە شۆفێرانی تاكسی و پاس بدرێت".

روونیشیكردەوەكه‌، "هەوڵەكەمان لەوبارەیەوە، دووچاری گرفت دەبێتەوە، بەو پێیەی لە ئێستادا بەنزینخانەی حكومی نییەو حكومەتیش پاڵپشتی نرخی بەنزینی هەڵگرتووە".

جەلال ئەبوبەكر، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌" بەردەوام دەبن لەكاركردن بۆئەوەی لانی كەم بەنزین بۆ شۆفێرانی تاكسی و پاس دابین بكەین، كە لانی كەم نرخی هەر لیترێك بە 500 دینار بێت و لەرێی پسوڵەی تایبەتیشەوە بەسەریاندا دابەشبكرێت".

هــ. ع


PM:02:50:11/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 3768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو