نوێترین زانیاری له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان
وێستگه نیوز ـ
دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران به‌بێ پاشه‌كه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشینی هه‌رێمیش زانیاری له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان ئاشكرا ده‌كات.
حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ھەرێمی کوردستان بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: وه‌ك وه‌زیری دارایی رایگه‌یاندووه، پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز مووچه‌ی ته‌واوی مووچه خۆران به خانه‌نشینانیشه‌وه به‌بێ پاشكه‌وت ده‌درێت".
وتیشی: "زیاتر لە 223 هەزار خانەنشینکراو لە هەرێمی کوردستاندا هەیه، ئەو خانەنشینانەی کە پلە باڵا بوون و پێشتر پاشەکەوت لە مووچەکانیاندا کرابوو، پاشەکەوتی مووچەکانیان لادەبرێت و مووچەی ته‌واو وەردەگرن".
روونیشیكرده‌وه: ئه‌گه‌رچی نازانن چ رۆژێك مووچه‌ی خانه‌نشینان دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه پێ نه‌ورۆز ته‌واوی مووچه‌خۆران مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن به خانه‌نشینانیشه‌وه".
رۆژی هەینی 8ی ئازاری 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و دواتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی راگەیاند، كه ماوه‌ی سێ ساڵ بوو له هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرا.
هــ. ر
PM:02:32:11/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 10660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت