ده‌شنێ به‌وێنه‌یه‌ك یادی كۆچی دوایی مه‌لا مسته‌فا بارزانی ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز-
خانمه گۆرانیبێژی دیاری كورد ده‌شنێ موراد، له‌رێگه‌ی په‌یجه‌كه‌ی خۆیه‌وه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی twitter به‌وێنه‌یه‌ك یادی مه‌لا مسته‌فا سه‌ركرده‌ی مێژوویی گه‌لی كوردستان ده‌كاته‌وه.
ده‌شنێ موراد نوسیویه‌تی "ئەمڕۆ ساڵیادی کۆچی دوایی جەنڕاڵ مەلا مستەفا بارزانی، سەرکردەی مێژویی جوڵانەوەی نیشتمانیی کوردە، لەم وێنەیەدا چەند خانمێکی شۆڕشگێڕ لە دەوری وەستاون، منیش هەوڵ دەدەم بە دەنگی خۆم ستایشی ئەو کلتورەیان بکەم".
مه‌لا مسته‌فا، سه‌ركرده‌ی مێژوویی كورد ناوی ته‌واوی مسته‌فا كوڕی شێخ محه‌مه‌د بارزانیه و له 14ی ئازاری ساڵی 1903 له گوندی بارزان، له‌دایكبووه.
مه‌لا مسته‌فای بارزانی له دوای ساڵی 1975، تووشی نه‌خۆشی ده‌بێت، بۆیه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی، ده‌چێته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له 1ـی ئازاری ساڵی 1979 كۆچی دوایی كرد، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ ئێران و له ناوچه‌ی شنۆ به شێوه‌یه‌كی كاتی به‌خاك سپێردرا و له‌دوای راپه‌ڕینیش له رێوڕه‌سمێكی جه‌ماوه‌ریدا ته‌رمه‌كه‌ی گواستراوه بۆ بارزان.
PM:06:43:02/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 11604
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت