كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ستپێكرد
وێستگه نیوزـ
دوای دواخستنی بۆ چه‌ند كاتژمێرێك، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی ده‌ستپێكرد.
بڕیاربوو كۆبونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یاننی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی شوباتی 2019 ساز بكرێت، به‌ڵام دواتر كۆبونه‌وه‌كه بۆ كاتژمێر 5ی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دواخرا.
کۆبونەوەکە بەسەرپەرشتی کۆسرەت رەسول عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی بەڕێوەدەچێت و دواین ڕەوشی سیاسی و بریاردان بۆ دوبارە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەیت تاوتوێ دەکەن.
لە ئێستاشدا هەریەکە لە پارتی و گۆڕان و ئەو لایەنانە کەبەشدای حکومەتیش ناکەن چاوەڕوانی وەڵامی یەکێتی بۆ ئەوەی لە ماوەی مانگی داهاتودا پێکهێنانی حکومەت یەکلایی بێتەوە.
PM:05:15:23/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت