له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی قه‌ره‌داغ پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه له سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی ێوان دانیشتوانی دوو گوندی قه‌زای قه‌ره‌داغ، هێزه‌كانی پۆلیس پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه "دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی شوبات شه‌ڕو ئاڵۆزی له نێوان دانیشتوانی دوو گوندی قه‌زای قه‌ره‌داغ دروست بوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغ گه‌شتنه شوێنی ڕوداوه‌كه و شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌كه كۆنتڕۆڵ كرا".
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه دوو هاوڵاتی به‌فیشه‌ك بریندار بون و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغ و تیمه فریاگوزارییه‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن له‌شاری سلێمانی كران".
وتیشی: "هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغ پێنج تۆمه‌تباری رووداوه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیشیان گرت به‌سه‌ر دوو چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف و ئۆتۆمبێلێكدا".
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 31/405 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراون".
PM:11:45:21/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 8940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت