داواكاری بووكه ئه‌مریكییەكه‌ی داعش ره‌تكرایه‌وه
وێستگه نیوز –
حكومه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هودا موسه‌ننا كه به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكردن به رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ئه‌مریكاوه چووه‌ته سوریا، بۆیه هاوڵاتی ئه‌مریكی نییه و ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ داواكاری هودا موسه‌ننا بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی كرد كه له ویلایه‌تی ئالابامای ئه‌مریكاوه چووه‌ته سوریا و په‌یوه‌ندی به رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه كرد.
مایك پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هودا موسه‌ننای ته‌مه‌ن 24 ساڵ هاووڵاتی ئه‌مریكی نییه و ناتوانێت بێته ئه‌مریكا.
مایك پۆمپیۆ وتی: "هودا بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه. نه پاسپۆرتێكی هه‌یه له ئه‌مریكا بخوات نه ڤیزه‌ی گه‌شتیی هه‌یه بۆ ئه‌مریكا. به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌توندی ئامۆژگاری هه‌موو هاووڵاتییانی ئه‌مریكا بكه‌ین كه گه‌شت بۆ سوریا نه‌كه‌ن".
هودا موسه‌ننا كه خه‌ڵكی ویلایه‌تی ئالابامایه، خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵی زانكۆ بوو كاتێك په‌یوه‌ندی به رێكخراوی داعشه‌وه كرد، خێزانه‌كه‌شی به‌وه فریو دا كه گه‌شتێكی زانكۆیی ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام له‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ خوێندنی كۆكردبووه‌وه، تكتێكی فڕۆكه‌ی بۆ توركیا كڕی تا له‌وێوه بچێته سوریا.
به هۆی ئه‌وه‌ی هودا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا كردووه راگه‌یاندنی ئه‌مریكا به بووكی داعش ناوی ده‌به‌ن، دوێنێ له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی abcNewsی ئه‌مریكی باسی له‌وه كرد كه ساڵی 2015 په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كردووه و له میانی چوار ساڵدا، سێ جار هاوسه‌رگیری كردووه و جیابووه‌ته‌وه، ئێستاش له‌گه‌ڵ منداڵه 18 مانگییه‌كه‌ی خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌مریكا.
PM:08:54:21/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت