ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له عه‌فرین 10 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
چرکەساتی دوای تەقینەوەکە
وێستگه نیوزـ
له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی دێرسم له شاری عه‌فرین-ی رۆژئاوای كوردستان، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره رویدا و به‌هۆیه‌وه 10 چه‌كداری سه‌ربه توركیا كوژران و برینداربوون.
ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكرده‌وه: به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ڕاسیمێكی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه رویداوه كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی‌یان لێده‌كرێت.
ته‌قینه‌وه‌كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه له له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی دێرسیم له‌سه‌ر ڕێگه‌ی فه‌یله‌ق رویداوه و به‌هۆیه‌وه 10 چه‌كداری سه‌ربه توركیا كوژران و برینداربوون، دواتریش ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوه‌ته‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه له ڕێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراوه.
هاوكات رۆژنامه‌ی میللیه‌ت-ی چاپی توركیا بڵاویكردوه‌ته‌وه كه به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره ئۆباڵی ته‌قینه‌وه‌كه‌یان خستوه‌سته ئه‌ستۆی یه‌كینیه‌كانی پاراستنی گه‌ل، ئاشكراشیكردوه كه ته‌قینه‌وه‌كه له شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغ رویداوه.
له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی سوریا له ساڵی 2011 شاری عه‌فرین له ده‌ست كوردی ئه‌و وڵاته‌دا بوو، پاشان هێرشه‌كانی داعش بۆسه‌ر ئه‌و شاره ده‌ستپێكرد و كوردانی ئه‌و شاره به‌هاوكاریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌رگرییه‌كی به‌هێزیانكرد و داعشیان تێك‌شكاند.
دواتر و له مانگی ئایاری 2018، سوپای توركیا به‌بیانوی پاراستنی سنوری وڵاته‌كه‌ی به‌هاوكاریی سوپای سوریای ئازاد كه گروپێكی سه‌ربه ئه‌نقه‌ره‌یه، شاره‌كه‌یان داگیركرد.
PM:07:04:21/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت