"دوو پۆلیس خنكان"
وێستگه نیوز -
قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند كه دوو پۆلیسی لیوای نه‌وت و گاز له گوندێكی ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م خنكان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند كه "به‌داخه‌وه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر پێنج له نزیك گوندی كۆرومۆری ناحیه‌ی قادركه‌ره‌می سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ دوو پۆلیسی لیوای 2ی نه‌وت و گاز له گۆمێكی ئاوی باراناودا خنكان".
قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێت: "له ئێستادا تیمه‌كانی غه‌واس و هێزه‌كانی پۆلیس ته‌رمی یه‌كێك له پۆلیسه‌كانیان ده‌رهێناوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "تیمه‌كانی غه‌واس و هێزه‌كانی پۆلیس له‌هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی پۆلیسه‌كه‌ی تر و دواتر ته‌رمه‌كان روانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی ده‌كرێن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "به‌ناوی قائیمقامه‌تی چه‌مچه‌ماڵه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌ین و هیوادارین دواناخۆشی بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كانیان بێت".
PM:06:46:21/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 21228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت