نرخی تمه‌ن له مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه
وێستگه نیوزـ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی شوباتی 2019، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بوو.
ره‌وه‌ز ئامانج له نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی دراو له هه‌رێمی كوردستان كه به تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه كراوه، یه‌ك ملیۆن و 265 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
ره‌وه‌ز ئامانج وتی: "له مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا 100 دۆلاری ئه‌مریكی به حه‌واڵه به‌رامبه‌ر یه‌ك ملیۆن و 323 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی بووه و 100 هه‌زار تمه‌نیش به‌رامبه‌ر 9 هه‌زار و 450 دیناری عیراقی بوو".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به 9 هه‌زار و 250 دینار بوو.
PM:03:33:21/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 6804
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت