كچه‌كه‌ی ئۆباما له قافا گیرا
وێستگه نیوز –
كچه گه‌وره‌كه‌ی باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا له بارودۆخێكی هه‌ستیاردا بینرا و سه‌ره‌ڕای سه‌رزه‌نشتی توند له‌لایه‌ن دایك و باوكیه‌وه، ره‌نگه رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "dailymail"ی به‌ریتانی، مالیا كچه گه‌وره‌ی باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا پشووی كۆتایی هه‌فته‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له ویلایه‌تی فلۆریدا به‌سه‌ربرد، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی گیرا كه سه‌رقاڵی خواردنه‌وه‌یه له بوتڵێك شه‌راب.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه مالیا ئۆبامای ته‌مه‌ن 20 ساڵ جلێكی مه‌له‌ی ره‌نگ ره‌شی له‌به‌ردابووه و له‌گه‌ڵ سێ هاوڕێی له هۆتێلێكی گرانبه‌های ویلایه‌تی فلۆریدا بوون.
له ته‌مموزی داهاتوودا كچه گه‌وره‌كه‌ی ئۆباما و میشێل ته‌مه‌نی ده‌بێته 21 ساڵ، ئه‌مه‌ش مانای وایه به خواردنه‌وه‌ی ماده‌كهولییه‌كان پێشێلی یاسای كردووه و رێگا نادرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له 21 ساڵ كه‌متره ماده كهولییه‌كان بكڕن یان بیخۆنه‌وه.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه باسی له‌وه كردووه كه به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه مالیا و هاوڕێكانی له هۆتێله‌كه سه‌رقاڵی كاتبه‌سه‌ربردن بوون له‌به‌ر خۆر و دوانیوه‌ڕۆش له كه‌ناراوه‌كانی میامی به‌رده‌وام بوون له ئاهه‌نگگێڕان و چه‌ند وێنه‌یه‌كی تری به جلوبه‌رگی مه‌له‌وه بڵاوكرایه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌راب بخواته‌وه.
روری فاركو هارسون هاوڕێ كوڕه به‌ریتانییه‌كه‌ی مالیا كه ئابی رابردوو له وێستگه‌یه‌كی میترۆی له‌نده‌ن بینران كه یه‌كتریان ماچ ده‌كرد، دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ئاماده‌ی به‌سه‌ربردنی ئه‌و پشووه نه‌بووه.
پایزی رابردوو مالیا خوێندنی ساڵی دووه‌می له زانكۆی هارڤارد ده‌ستپێكرد و پێده‌چێت دوور له ماساچوستس شوێنی زانكۆكه، سه‌رقاڵی به‌سه‌ربردنی پشووه‌كه‌ی بێت.
AM:11:57:19/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 119336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت