ئەمریکا یەکەمین هەنگاوی کرداری بۆ ڕوخاندنی حکومەتەکەی مادۆرۆ دەستپێکرد
وێستگەنیوز:
ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا هاوکارییە مرۆییەکانی خۆیی گەیاندە سنورەکانی ڤەنزوێلا و کۆڵۆمبیا
بەفەرمی یەکەم هەنگاوی پاڵپشتی بۆ سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دەبڕی.
ئەمڕۆ یەکشەممە
بەفەرمی میدیاکانی ئەمریکا یەکەم هەنگاوی کرداریی ئەمریکایان بۆ دژایەتی و هەوڵی
لەسەر کارلادانی مادۆری سەرۆکی ڤەنزێلایان بڵاوکردەوە ئەویش بەو هەواڵەی کە
ئەمریکا لەڕێگای فڕۆکەی سەربازییەوە سەدان تۆن هاوکاری مرۆییان ناردووە بۆ شاری کوکوتای
کۆڵۆمبیا، کە هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی ڤەنزوێلا".
کەناڵی بیبیسی
بەریتانی ڕایگەیاندوە "نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی ئێستای ڤەنزویلاش بڕیاری جوڵاندنی
هێزی داوە بۆ سنورەکانی کۆڵۆمبیا".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە
خوان گوایدۆی، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن کەهاوکات سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیە و لەمانگی
ڕابردوە خۆی بە سەرۆکی ئەو وڵاتە ناساندووە و داوای کردووە کە سوپای ئەمریکا بچێتە
ئەو وڵاتە و هەوڵی لابردنی مادۆرۆ بدەن".
خوان گوایدۆ لە هەژماری
خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندوە "پێشوازی لە هاوکارییە مرۆییەکانی ئەمریکا دەکەن و
رۆژی ٢٣ی شوبات ٦٠٠هەزار خۆبەخش ئامادەن هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆناو خاکی ڤەنزویلا
بگوازنەوە".
تا ئێستاش حکومەتەکەی
مادۆرۆ هەڵوێستی خۆی دەربارەی وەرگرتن یان ڕەتکردنەوەی ئەو هاوکاریینانە دەرنەبڕیوە".
هــ. ب
PM:04:29:17/02/2019
ئهم بابهته 2148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت