واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم خشته‌یه‌كی نوێی مووچه بڵاوده‌كاته‌وه و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی مانگی 11ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی 19 شوێن و وه‌زاره‌تی حكومه‌تی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت.
راشیگه‌یاند: رۆژی سێشه‌ممه 19ی شوباتی 2019، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی (شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، كشتوكاڵ، كاره‌با، پلاندانان، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، دیوانی چاودێری دارایی) و ده‌سته‌كانی (مافی مرۆڤ، وه‌به‌رهێنان، ده‌ستپاكی، ژینگه، گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ده‌زگای گشتیی كاروباری مین) دابه‌شده‌كرێت.
هاوكات روونیكرده‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی (پیشه‌سازی و بازرگانی، رۆشنبیریی، ئاوه‌دانكردنه‌وه)و سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی (هه‌رێم، په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) دابه‌شده‌كرێت.
هــ. ر
PM:02:59:17/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 7104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت