مه‌ترسیدارترین 12 كاتژمێر له‌ژیانی مرۆڤدا
وێستگه نیوزـ
زانایان "زه‌نگی مه‌ترسی"یان لێدا بۆ مه‌ترسیدارترین ماوه‌ی ژیانی هه‌ر مرۆڤێك كه تایبه‌ته به كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری و رایانگه‌یاند كه 12 كاتژمێری شه‌و بۆ ته‌ندروستیی نه‌خۆش زۆر مه‌ترسیداره.
رۆژنامه‌ی گاردیان-ی چاپی یه‌ریتانیا به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی هۆشدارییدا له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له‌كاتی شه‌ودا و ئاشكرایكردوه كه ره‌نگه له‌وكاته‌دا توشی دۆخێكی هه‌ستیار و ئاڵۆزی ته‌ندروستی بن.
توێژینه‌وه‌كه هۆشداریی داوه له‌وه‌ی باشتره هیچ كه‌سێك له 8ی ئێواره تا 8ی سه‌رله‌به‌یانی هیچ جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك نه‌كات ئه‌گه‌ر بژارده‌كه به‌ده‌ست خۆی بێت و حاڵه‌ته‌كه ناچاری نه‌بێت، چونكه له توێژنه‌وه‌كه‌دا 44%ی ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و 12 كاژمێره (8ی ئێواره بۆ 8ی به‌یانی) نه‌شته‌رگه‌رییان كردوه، باری ته‌ندروستییان تێكچووه و توشی به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و ناڕێكی له لێدانی دڵدا بوون.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه 34%ی ئه‌وانه‌ی كه له 8ی به‌یانی بۆ 8ی ئێواره (12 كاتژمێری رۆژ)دا نه‌شته‌رگه‌رییان كردوه كه‌متر توشی تێكچونی باری ته‌ندروستی بوون، هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تیمی پزیشكیی نه‌شته‌رگه‌ری له رۆژدا چالاكترن، به‌ڵام له شه‌ودا زۆر ماندوون.
هاروپ گریفیتس، سه‌رۆكی به‌شی سڕكردن له نه‌خۆشخانه‌ی رۆیاڵ كۆلێج رایگه‌یاندوه كه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه مایه‌ی نیگه‌رانییه بۆ سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستی، وتیشی له‌وانه‌وه هۆكاری زیادبونی مه‌ترسیی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له‌كاتی شه‌ودا، هه‌م ماندویی پزیشك و هه‌م هۆكاره مرۆییه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به نه‌خۆشه‌كه بێت.
PM:08:18:13/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 6700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت