فراكسیۆنی پارتی داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ده‌كات
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لێكردوون به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 18ی مانگ بكه‌ن، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هێشتا به‌رچاویان روون نییه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ له هۆڵی فراكسیۆن له په‌رله‌مان پێشوازییان كرد له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
عه‌بدولستار مه‌جید ده‌ڵێت: "له دیدارێكدا باس له‌و كۆبوونه‌وه‌یه كرا كه بڕیاره رۆژی 18ی ئه‌م مانگه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت: "دواكاری شاندی فراكسیۆنی پارتی له ئێمه به‌شدارییكردنمان بوو له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئێمه‌ش پێمان راگه‌یاندن كه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی نوێ‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووین كۆبوونه‌وه‌كه به كراوه‌یی به‌جێنه‌هێڵدرێ و تیایدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرێت وه‌ك له په‌یڕه‌وی نوێی ناوخۆدا هاتووه".
وتیشی: "سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 18ی مانگیش، ئێمه هێشتا به‌رچاومان روون نییه و پێویسته بزانین ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كاندیدن بۆ پۆسته‌كان چیه و كێن" .
عه‌بدولستار مه‌جید جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه "بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهاتێكیش قسه و هه‌ڵوێست و بڕیاری خۆمان هه‌یه و له كاتی خۆیدا رایده‌گه‌یه‌نین".
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه له 30ی ئه‌یلولی 2018دا به‌ڕێوه‌چوو، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان توانی 7 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت.
PM:09:04:11/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت