به‌ده‌م رێگاوه قاچی ده‌تاشێت
وێستگه نیوز -
له سه‌ر رێگایه‌كی خێرای شاری میامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئافره‌تێك به‌دیكرا كه به‌ده‌م رێگاوه و به‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێكهوه قاچه‌كانی ده‌تاشێت.
رۆژنامه‌ی "dailymail"ی به‌ریتانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئافره‌تێكی بڵاوكرده‌وه كه به‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێكهوه به گوێزانێكی سه‌فه‌ری قاچه‌كانی ده‌تاشێت.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌و ئافره‌ته به‌سه‌ر ماتۆڕێكه‌وه له‌سه‌ر رێگایه‌كی خێرای شاری میامی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا به گوێزانێكی سه‌فه‌ری به وشكی قاچه‌كانی ده‌تاشێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ئافره‌ته نه‌ناسراوه‌كه واده‌رده‌كه‌وێت كه جلێكی كورتی له‌به‌ردابێت یان جلی مه‌له‌ی له‌به‌ردابێت بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی قاچه‌كانی بتاشێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و ئافره‌ته و شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌ش كڵاوی خۆپاراستنیان نه‌كردووه‌ته‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبن، ئافره‌ته‌كه‌ش واده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ده‌سته‌كه‌ی تری خواردنه‌وه‌یه‌كی وزه‌به‌خشی هه‌ڵگرتبێت و بیخواته‌وه.
رۆژنامه‌كه روونیشیكرده‌وه كه واده‌رده‌كه‌وێت كه شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه به‌و كاره‌ی ئافرهتهکە هه‌راسان نه‌بێت و به‌لایه‌وه ئاسایی بێت.
PM:08:01:11/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 40612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت