هه‌وڵی داعشه بیانییه‌كان بۆ كوده‌تا به‌سه‌ر به‌غدادی ئاشكرابوو
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی داعش
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌یه‌كی چاپی به‌ریتانیا چه‌ند زانیارییه‌كی نوێی سه‌باره‌ت به هه‌وڵی "كوده‌تا" له‌ناو رێكخراوی داعشدا راگه‌یاند كه ویسترابوو به‌سه‌ر ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌دا بكرێت.
رۆژنامه‌ی گاردیان-ی چاپی به‌ریتانیا راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به كوده‌تاكه‌ی سه‌رخه‌لیفه‌ی داعش بڵاوكردوه‌ته‌وه كه به‌پێی راپۆرته‌كه چه‌كداره بیانییه‌كان له ناوچه‌یه‌كی سوریا ویستبویان به‌سه‌ریدا بكه‌ن.
گاردیان له‌زاری شایه‌تحاڵێكی ته‌مه‌ن 53ی خه‌ڵكی سوریا به‌ناوی حه‌مدی حه‌مدان باسی له‌وه كردوه كه له‌ناوه‌ڕاستی مانگی كانونی یه‌كه‌می 2018 شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان داعشه كوده‌تاچییه‌كان و پاسه‌وانه‌كانی به‌غدادی له گوندی كشمه-ی نزیك شارۆچكه‌ی باغوز رویداوه.
شایه‌تحاڵه‌كه كه توانیویه‌تی له دوا مۆڵگه‌ی داعش له شارۆچكه‌ی باغوز له خۆرهه‌ڵاتی فورات هه‌ڵبێت ده‌ڵێت: "به‌چاوی خۆم به‌غدادیم بینی، ئه‌و له گوندی كشمه بوو، كوده‌تاچییه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا ده‌ستبه‌سه‌ری بكه‌ن، به‌ڵام شه‌ڕێكی زۆر سه‌خت رویدا، ئه‌وان نه‌فه‌قیان له‌نێوان ماڵه‌كاندا لێدابوو، زۆربه‌ی چه‌كداره‌كان تونسی بوون و خه‌ڵكێكی زۆریش كوژرا".
حه‌مدان باسی له‌وه‌شكردوه كه دوای ئه‌و رووداوه له سه‌ره‌تای مانگی كانونی دووه‌م، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له باغوزه‌وه رایكردوه‌ته ناوچه بیابانه‌كان، هاوكات به‌رپرسێكی باڵای ناوچه‌كه‌ش ئه‌و زانیارییانه پشتڕاستكردوه‌ته‌وه كه به‌غدادی له‌و ناوچه‌یه نه‌ماوه.
ئاشكراشیكردوه كه به‌غدادی و پاسه‌وانه‌كانی نزیكه‌ی شه‌ش مانگ له ناوچه‌ی باغوز بووه و له ماوه‌ی مانه‌وه‌شیدا به‌غدادی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه نه‌رمونیان له ره‌فتاره‌كانیدا بنوێنێت، بۆ هاتوچۆش ئۆتۆمبلێكی كۆنی ره‌نگ سوری به‌كارهێناوه و له شوێنه گشتییه‌كانیش پاسه‌وانی له‌گه‌ڵ نه‌بووه و هه‌موو كه‌سیش ده‌یزانی داعش و به‌غدادی له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌دنان عه‌فرینی، به‌رپرسی باڵای سه‌ربازی له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئاشكرایكردوه كه داعشه جه‌زائیری و مه‌غریبییه‌كانیش له كوده‌تاكه‌ی دژبه به‌غدادی و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی خه‌لیفه‌ی داعش به‌شداربون و پشتیوانیان له كوده‌تاچییه‌كان كردوه و پێكدادانه‌كه زۆر سه‌خت بووه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی گاردیان، داعشێكی جه‌زائیری به‌ناوی ئه‌بومه‌عاز جه‌زائری خاوه‌نی بیرۆكه‌ی كوده‌تاكه بووه و داعش خه‌ڵاتێكی بۆ هه‌ر كه‌سێك دیاری كردوه كه به زیندویی یان مردوویی بیداته‌وه ده‌ست ئه‌و رێكخراوه.
PM:06:09:11/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 5060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت