بەرپرسێکی یەکێتی کۆچی دوایی کرد


وێستگە نیوز-

کارگێڕی مەڵبەندی ڕاپەڕینی یەکێتی لە نەخۆشخانەیەکی ئێران بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دایی کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ خاتو شەهلا کارگێڕی مەڵبەندی 24ی ڕاپەڕینی یەکیتی، کۆچی دوایی کرد".

سەرچاوەکە ڕوونیکردەوە "کۆچکردوو بە دەست نەخۆشی شێرپەنجەوە ناڵادوویەتی و چەند جارێک بۆ چارەسەر چووەتە وڵاتی ئێران".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو "کارگێڕی مەڵبەندی 24ی ڕاپەڕین خاوەنی دوو منداڵ بووە و یەکێکە بووە لە بەرپرسە دیارەکانی یەکێتی لە ناوچەی ڕاپەڕین".

وێستگە نیوز زانیویەتی "خاتو شەهلا" لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و پێشتریش چەند جارێک سەردانی ئێرانی کردووە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.


PM:01:11:11/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 38196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو